تورکیا چه‌ند گوندێکی هه‌رێمی کوردستانی بۆردومان کرد
ئادار 27, 2020 16:15 Asia/Tehran
سوپای تورکیا، ئه‌مرۆ هه‌ینی، به‌تۆپی دورهاوێژ چه‌ند ناوچه‌یه‌کی سیده‌کانی هەرێمی کوردستانی بۆردومان کرد.
له‌کاتژمێر شه‌شی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مرۆوه تۆپخانه‌کانی سوپای تورکیا گونده‌کانی شێخ ره‌ش و زرارا و لێتانی سه‌ر به سیده‌کانی بۆردومانکرد.
له‌لایه‌کی تره‌وه ئیحسان چەلەبی بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان بە رووداوی راگەیاند، بە بیانووی بوونی پەکەکە لە کاژێر 08:00 ـی شەوی رابردوو تاوەکو کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ ھەینی تۆپخانەکانی تورکیا ناوە ناوە تۆپبارانی گوندی لێڵکان، بەرزاییەکانی گوندی خەلیفان و بناری خواکوڕک دەکەن و چەند گوللە تۆپێک لە نزیک گوندی لێلکان تەقیونەتەوەو بەھۆیەوە خەڵک لە ترس و دڵەڕاوکێدا.
بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەکان لەبارەی زەرەر و زیانەکانی تۆپبارانە لەو سنوورە گوتی: "تۆپبارانەکە زیانی گیانی و ماڵی بۆ گوندنشینان نەبووە".