ئادار 28, 2020 16:37 Asia/Tehran
  • وتەبێژی هەدەپە: دیاری کرانی سەرپەرشت بۆ شارەدارییەکان دوژمنایەتی کردن لەگەڵ کوردەکانی تورکیایە

وتەبێژی پارتی دێموکراتێکی گەلان هەدەپە لە کاردانەوە بە کردەوەی دەوڵەتی ئەم وڵاتە لەبەر لەسەر کار لابردنی شارەدارانی کورد لە لایەن وەزاڕەتی نێوخۆی تورکیا وتی: دیاری کردنی سەرپەرەشت بۆ شارەداریەکان دوژمنایەتی کردن لەگەڵ کوردەکانە.

وتەبێژی هەدەپە بە ڕەخنە گرتن لە دیاری کرانی سەرپەرەشت بۆشارەداریە کوردەکان وتی: دیاری کرانی سەرپەرەشت دوژمنایەتی کردن لەگەڵ کوردەکانە. کەسانێک کە ئەم بڕیارانە دەدەن لە قسەکانمان زیز دەبن . بەڵام لە ڕاستی دا خەڵک بیر لە گیانیان دەکەنەوە ئەمانە لە دوو بەرژەوەندی خۆیانەوەن. لەم ڕۆژە پڕلە نەگبەتیانەدا هەشت شارەدارمان لەسەر کار دەرکراون وبە جێگایان سەرپەرەشت دیاری کرا. جارێکی تر ڕادەگەیەنم ناوی ئەم کارە " دوژمنایەتی کوێر لەگەڵ کوردەکانە. ئەبرو گونای ، وتەبێژی پارتی دێموکراتیکی گەلان هەدەپە بە ئاماژەدان بە نەگرتنی تەگبیری کاریگەر لەلایەن دەوڵەتی  تورکیاوە بۆ کۆنترۆڵ کردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوویدی ١٩ وتی: " لەحاڵێکدا کە هەموو جیهان ودەوڵەتەکان خەریکی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان ، حکۆمەتی پارتی دادوگەشەپیدان ئاکەپە هیچ ئاشکرا نیە کە سەرقاڵی چ کارێکە. ناوبراو وتی لەئەگەری نەگرتنی تەگبیری پیویست وکاریگەر لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە شارومەندەکانمان لەگەڵ کارەساتێکی زۆر گەورە ڕووبە ڕوو دەبنەوە. وتەبێژی هەدەپە لە درێژەی قسەکانی دا وتی: کاریگەرترین ڕێگا بۆ کۆنترۆڵ کردنی کۆرۆنا مانەوە لە ماڵدایە. بەڵام دەسەڵاتدارەتی سیاسی تورکیا هیچ کارێک لەم بارەوە ناکات. حکومەت دۆخی مانەوەی شارومەندان لە ماڵ دابین ناکات. ئەگەر بڕیار بێت ماڵیاتێک کە ساڵەهای ساڵە لە خەڵک وەردەگیردراو کۆدەکرایەوە بۆ خۆدی خەڵک سودی لیی وەرنەگیردرێت  بە کەڵکی چی دێت؟ ئەگەر دڵە ڕاوکی حکومەت خەڵک بوایە، ئەگەر نیگەرانیان هەژاری ونەداری خەڵک بوایە ، ئەمڕۆ بۆ پڕۆژەی کاناڵی ستەمبوڵ کۆبوونەوەیان دانەدەمەزراند.