ئادار 28, 2020 16:40 Asia/Tehran
  • ٩٢ مردوو و٧٥٣٣ توشبوو دوایین ڕێژەی درمی کۆڤیدی ١٩ لە تورکیا

ژماری مردووانی درمی کۆرۆنا کوویدی ١٩ لە تورکیا پەرەی سەند وژماری مردووەکانی کۆرۆنا لەم وڵاتە گەیشتە ٩٢کەس وژماری توشبوانیش گەیشتووەتە ٧٥٣٣ کەس .

ڤایرۆسی کۆرۆنا " کوویدی ١٩" لە تورکیا لە ٢٤کاژێری ئەم دواییە ڕیکوردی زۆرترین مردن وتوشبووی شکاند ولەماوەی ٢٤کاژێری ڕابردوو ١٧ کەسی توشبوو بە کۆرۆنا لە تورکیا مردوون ودووهەزارو ٦٩ توشبوونی نوێی لەم وڵاتە بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا تومار وشناسایی کراون . فەخرەدین کوچا ، وەزیری تەندروستی تورکیا وتی: بە حسێب کرانی ڕێژەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ژماری هەموو مردووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەم وڵاتە ٩٢کەس وژماری توشبووانیش بۆ حەوت هەزارو ٥٣٣ کەس پەرەی سەندووە. هەرلەم حاڵەدا ، یەکیەتی پزیشکانی تورک" تی تی بی" لە نامەیەکدا بۆ وەزیری تەندروستی تورکیا خوازیاری پێوشوێن گیرانی ڕوون وئاسکرای وردیاتی بڵاوکرانەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوویدی ١٩ لەم ولاتە دا بوو. یەکیەتی پزیشکانی تورک" تی تی بی" لە نامەیەکدا بۆ فەخرەدین کۆچا وەزیری تەندروستی تورکیا  وێڕای داواکاری داسەپانی شەفافیەت لە بڵاو کرانی مردووان وتوشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوویدی ١٩ لە تورکیا نووسیی: کامەندانی تەندروستی ودەرمان بە نرخی گیانیان خەرێکی بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنان . لە کاتی دەسپێکرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا داواکاری گەلێک لە بارەی دابین کردنی جل وبەرگی تایبەت بۆ هەموو پزیشکان وکارمەندانی تەندروستی ودەرمان ، باشتر بوونەوەی دۆخی کار بۆ ئەوان وشیفتەکانی کار کردنی کارمەندانی نەخۆشخانە وناوەندەکانی دەرمانی لەئارادابوو کە سەرەڕای ئەم داواکاریە هێشتا هاوئاهەنگی پێویست ئەنجام نەبووە. لە درێژەی ئەم نامەیە دا هاتووە ڕەوتی پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ژماری مردووان وتوشبووان دەبێ ڕوون وشەفاف بێت.