ئادار 28, 2020 16:47 Asia/Tehran
  • ڕووسیا ڕوولە تورکیا: هەر ناوگوڕکێ ڕەشەگروپە ساختەکان لە سووریا بەس نییە

وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا بە تورکیا وشداری دا لە ڕەوتی جیا کردنەوەی گروپە تیرۆریستەکان لە ناڕازیانی سووری زۆر جدی بێت و بەسەندە نەکات بە گورینی ناوی ساختەی ئەوان .

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری مێهر بە گیڕانەوە لە سپۆتنیک ، ماریا زاخارووا وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا لە بیر وڕادەربڕێنێکدا وتی: مسکۆ چاوەڕوانی هەیە تورکیا پێبەند بێت بە ڕەوتی جیا کردنەوەی گروپە تیرۆریستەکان لە ناڕازیانی سووری. ناوبراو هەروەها وتی: گوڕینی ناوی ساختەی گروپە تیرۆریستەکان قەبوڵ کراو نیە. زاخارووا لەم پێوەندیە دا وتی: ئێمە هیوادارین کە شەریکە تورکیەییەکانمان درێژە بدەن بە هەوڵ وتەقالا بۆ جیا کردنەوەی مام ناوەندەکان لە توندڕەوەکان وپاشان ڕیکار و کردەوەیەک بۆ پوچەڵ کردنەوەیان بگرنە بەر.بە قسەی ناوبراو ، گوڕانی تەنیا ناوی ئەم گروپانە بە مانای گوڕانی شوناسیان نیە وئەوان هەرتیرۆریست دەمیننەوە. وتەبێژی وەزاڕەتی دەرەوەی ڕووسیا پیداگری کرد: هیچ گومانێک نابێ لە ئارادابێت ، ئێمە لە بارەی ناس کردنی تیرۆریستەکان لە ڕوانگەی نێودەوڵەتیەوە قسە دەکەین وگرینگ نیە ئەوان چ ناوێک لە سەر خۆیان دادەنین.