ئادار 29, 2020 08:19 Asia/Tehran
  • ژماری قوربانیان لە تورکیا گەیشتە 108 کەس

وەزیری تەندروستیی تورکیا باسی زۆربوونی ژماری قوربانیانی ڤایروسی کۆرۆنا لەم وڵاتەدا دەکات .

بە پێی راپۆرتی ئاناتۆڵی ، فەخرەدین کوچا وەزیری تەندروستیی تورکیا لەسەر توویتەری خۆیدا  رایگەیاند تاقیکردنەوەی ڤایروسی کۆرۆنا ی هەزارو 704 کەسی دیکە پۆزەتیڤ بووە و ژماری کەسانی توشبوو بەم نەخۆشیە لەم وڵاتەدا گەیشتە 7 هەزار و 641 کەس .

 ئەو وتیشی  بە مردنی 16 کەسی دیکە ، ژماری گیان لە دەستداوان لەم وڵاتەش گەیشتە 108 کەس .

یەکەم حاڵەتی توشبوون بە ڤایروسی کۆرۆنا لە تورکیا لە رێکەوتی دەی مارس دا ناسرا . لەو کاتەوە بە گشتیی 55 هەزار و 464 کەس لە تورکیا تاقیکردنەوەیان بۆ کراوە و ئەنجامی تاقیکردنەوەی 7 هەزار و 641 کەس لە وان پۆزەتیڤ بووە .

 هەروەها 70 نەخۆشیش چاک بوونەوە .