ئادار 29, 2020 16:29 Asia/Tehran
  • نەهێشتنی زمانی کوردی لە سەر ماڵپەڕی شارەڤانی
یەکەم هەنگاوی سەرپەرەشتی حکوومەتی شارەوانی باتمان؛

سەرپەرەشتی حکوومەتی شارەڤانی باتمان کە دوا بە دوای وەلاداندرانیی شارەڤانی هەڵبژێردراوی ئەم شارە لە لایەن وەزارەتی نێو خۆی تورکیا داندرابوو لەیەکەم هەنگاوی دا لە شارەڤانی باتمان زمانی کوردی لە سەر ماڵپەڕی شارەڤانی شاری کورد نشینی باتمان لابرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی  کورد پرێس، سەرپەرەشتی حکوومەتی شارەڤانی باتمان کەلە ئاکامی وەلاداندرانیی شارەڤانی هەڵبژێردراوی ئەم شارە لە لایەن وەزارەتی نێو خۆی تورکیا داندرابوو لەیەکەم هەنگاوی دا لە شارەڤانی باتمان زمانی کوردی لە سەر ماڵپەڕی شارەڤانی شاری کورد نشینی باتمان لابرد. سەرپەرەشتی شارەڤانی باتمان فەرمانی نەهێشتنی هەموو ئارشیو و هەواڵەکانیی کوردی لە سەر ماڵپەڕی باتمان دەرکردووە و لەم ماڵپەڕە تەنیا بەزمانی تورکی هەواڵەکان داندراون.

سونگویل کورکماز و میهمەت دەمیر،  شارەڤانانی هەڵبژاردەی باتمان لە پارتی دیمۆکراتیکی گەلان(HDP) لە بەرواری ٢٣ـی مارچـی ٢٠٢٠ لەلایەن هێزەکانی پۆلیسی تورکیا قۆڵبەست و بە فەرمانی وەزارەتی نێو خۆی تورکیا وەلا داندرابوو.  بە گوێرەی دەنگ وباەکان وا بڵاو بوونەتەوە لە سەرچاوەکانیی نزیک بە HDP، ڕۆنانە نایاساییەکان کە یەک لە هێلە سوورەکانیی شارەڤانی باتمان بوو دوای ئەم قۆڵبەست کردنە و دیاریکرانیی سەرپەرەشت بۆ شارەڤانی جارێکی تر دەستیان بە چالاکی کردووە.  بەر پێی نووسراوەی ئاژانسی دەنگ وباسی Mezopotamya، شارەڤانی باتمان بەباسکردنی ئەمەی "داهاتووی شار قووربانی چەند کەس ناکەن وا خەریکی بینا چێکردنی نایاسایین" فەرمانی لەناوبردنی بیناکانی نایاسایی دەرکردبوو .دوای دیاریکرانیی سەرپەرەشت بۆ ئەم  شارەڤانییە چالاکییەکانی ڕۆنانی ئەم بینا نایاساییانەیش دەستپێکراونەتەوە.