ئادار 30, 2020 16:36 Asia/Tehran
  • ١٣١ مردوو و٩٢١٧ توشبوو دوایین ئامارو وڕێژەی کوویدی ١٩ لە تورکیا

وەزیری تەندروستی تورکیا بە پشت ڕاست کردنەوەی مردنی ٢٣کەسی تر لە ٢٤کاژێری ئەم دواییە ، ڕێژەی هەموو مردووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیای ١٣١ و ئاماری توشبووانیشی هەزارو ٢١٧ کەس ڕاگەیاند.

فەخرەدین کوچا ، وەزیری تەندروستی تورکیا بە ئاماژەدان بە مردنی ٢٣ کەس لە ٢٤کاژێری ئەم دواییە لە تورکیا بە هۆی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا وتی: ژماری مردووەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتووەتە ١٣١کەس. وەزیری تەندروستی تورکیا هەروەها بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە یەک هەزارو ٨١٥ توشبووی نوێی لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو شناسایی کراون وتی: نۆهەزارو ٩٨٢تاقیکاری لەماوەی ٢٤کاژێری ڕابردوو لە تورکیا ئەنجام بووە  کە لەم ڕیژەیە هەزارو ٨١٥ توشبووی نوێ شناسایی کراوە وژماری هەموو توشبووان لە تورکیا بۆ نۆهەزارو٢١٧کەس بەرزبووەتەوە. هەرلەم حاڵەدا پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی پەرە سەندنی ڤایرۆسی کۆرنا لە تورکیا لە خرابترین سێناریۆ توشبوونی یەک ملیۆن کەس بەم ڤایرۆسە لە تورکیای پێشبینی کرد. پارتی کۆماریخوازی گەلی تورکیا جەهەپە لە ڕاپۆرتی ١٩٦ لاپەڕەیی خۆی لە بارەی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا چوار سێناریۆی بۆ داهاتووی ئەم ڤایرۆسە لە تورکیا پێشبینی کرد کە لە یەکێ لەم سێناریویانەدا توشبوونی یەک ملیۆن شارومەندی تورکیایی بەم ڤایرۆسە پێشبینی کراوە. جەهەپە بە گەڵاڵەڕێژی چوار سێناریۆی " گەشبینانە- کارەساتبار - '''''''''''''محتمل''''''''''''''''- ناگەشبینانە''''''''''''''''''''''''''

، دەستی دایە لێکدانەوەی هەرکام لەم سێناریویانە کە لە سێناریۆی کارەسات دا ڕادەگەینێت : فرەتر لە یەک ملیۆن مرۆڤ لە تورکیا ئەگەریی هەیە گیرودەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن ، کە ئەگەر وابێت پێوەندی نێودەوڵەتی بەشێوەی تۆکمە دەبڕدرێت وئەگەریی شەڕ لە تورکیا پەرە دەستێنێت. ڕوودانی وەها دۆخێک لە تورکیا دەبێتە هۆو کە حەوت هەتا ١١ ملیۆن کەس کاری خۆیان لەدەس بدەن و'''''''''''تەوەروم '''''''''هەلاوەسان هەتا سەتی شەست پەرە بستێنێت.