ئادار 30, 2020 16:40 Asia/Tehran
  • 
په که که: گەریلاکان لە خواکورک گورزی جەرگبڕیان لە سوپای تورکیا وەشاند

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی په که که یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوکردەوە ، گەریلاکانی یەژاستار لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێڕیی شەهید باگەر و شەهید ڕۆنیادا، دوێنێ کاتژمێر 9:30 خولەکی بەیانی، لە هەرێمی خواکورک سەربە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا لە دژی سوپای تورکیا لەسەر گردی شەهید دەروێش چالاکییان ئەنجامدا.


ڕاشیگەیاندووە ، لە چالاکیەکەدا گورزی قورسیان لە حەشارگە و پەناگەکانی دوژمن دا، ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن ڕوون نەبووەتەوە و یەکینەکەیان، کە چالاکییەکەیان سەرکەوتووانە ئەنجامدا سەرکەوتوانە گەڕانەوە بارەگاکانیان.

لە ڕاگەیەنراوەکەداهاتووە، فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورکیا، لەدژی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هێرشی ئاسمانییان ئەنجامدا و لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژی ٢٦ی ئەم مانگە کاتژمێر 3:00ی دوانیوەڕۆ شاخی هەکارییان لە ناوچەی مەتینا بۆردومانکرد