ئادار 30, 2020 16:43 Asia/Tehran
  • هەڵاوێرانی سێ گوند لە پارێزگا کوردنشینەکانی ڤان ودێرسیم

گوندی گیجێت وێرن " لە ناوچەی مەلازگرد"ی سەربە پارێزگەی درسیم و دوو گوندی تر لە ناوچەی باش قەڵای سەربە پارێزگەی ڤانی تورکیا بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینە کراون.

دوابەدوای پەرەسەندنی بەربڵاوی ڤایرۆسی کۆرۆنا کوویدی ١٩ لە تورکیا بەشە کوردنشینەکانی ئەم وڵاتەیش لەم باسە دوور نەبوونە وسەرەڕای ئەمە کە ئامارێکی دروست لە کۆی توشبووان لەم پاڕێزگاکانی تورکیا بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام سەرچاوەکانی خۆجیی لە پارێزگاگەلێکی وەک ڤان ، شانلی ئورفا" وحەکاری لە زۆر کەسی توشبوو بەم ڤایرۆسە لەم ناوچەیە دا هەواڵی داوە وهەرلەم پێناوەدا لە ماوەی ڕۆژەکانی ڕابردوو چەند گوند وگەڕەک لە پارێزگەی کوردنشینی ڤانیش کەرەنتینە کراون. هەرلەم چوارچێوەیەدا گوندی گیجیت لە ناوچەی مەلاز گرد ی سەربە پارێزگەی دێرسیم و دووگوندی تر لەناوچەی باش قەڵا ی پارێزگەی ڤان بە هۆی پەرەسەندنی ڤایرۆسی کۆرۆنا کەرەنتینە کراوان. بێجگە لە پارێزگا کوردنشینەکانی ڤان ودێرسیم لە پاڕێزگاکانی ڕۆژئاوایی وباکووری تورکیا لەوان ڕیزە ، سیواس ، قەرموش خانە وچانقریش گوندەکان وگەڕەکەکانی دەوروبەر بەهۆی پەرەسەندنی ڤایرۆس کۆرۆنا کەرەنتێنە کراون.