ئادار 31, 2020 10:02 Asia/Tehran
  • جەختی عێراق و تورکیا لە سەر ڕێکخستنی ستراتژی و یەھێزکردنی ھاوکارییەکان

وەزیرانی دەرەوەی عێراق و تورکیا لە سەر پێویستیی ڕێمخستنی ستراتژی لەنێوان دوو وڵات سەبارەت بە پرسەکانی ناوچەیی و نێونەتەوەیی جەختیان کرد.

بەپێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی میھر، موحەممەد عەلی حەکیم وەزیری دەرەوەی عێراق لەگەڵ مەولوودچاووش ئوغلو ھاوتای تورکیایی خۆی لە ڕێگای تەلەفۆنەوە سەبارەت بە ھێزمەندکردنی ھاوکارییە دووقۆڵییەکان و ڕێکخستنی ستراتژی لەنێوان دوو وڵات لە ھەمبەر پرسە ناوچەیی و نێونەتەوەییەکان  پێکەوە ڕاوێژیان کرد .

ھەردووک لا لە بارەی دوایین ئاڵو گۆڕە ئاسایشتیەکان لە ناوچەکەو ھەروەھا ھەنگاوەکانی عێراق و تورکیا لە ھەمبەر خەباتی دژی بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا بیروڕایان گۆڕییەوە.

حەکیم لە وتووێژەکەدا لە سەر پێویستیی ڕاوێژی نێوان دوو وڵات لە بارەی کێشەکانی جێی سەرنجیان پێی داگرت.

جێگای ئاماژەیە چاووش ئوغلو وەزیری دەرەوەی تورکیا لەگەڵ «سەبری بوقادوم» ھاوتای ئەلجەزایەریشی وتووێژی کردووە.