نیسان 01, 2020 17:31 Asia/Tehran
  •  کەرەنتینەی ٥٠ شار لە تورکیا

وەزیری نێو خۆی تورکیا باسی لە کەرەنتینەی ٥٠ شار لە ٢١ پارێزگای ئەم وڵاتە کرد.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ئاناتۆڵی،سۆلەیمان سۆیلوو دوێنێ(سێشەممە) لە وتووێژ لەگەڵ یەکی لەکەناڵەکانیی تەلەڤزیۆنی تورکیا گوتی: هاوکات لەگەڵ بەڕێوە بردنیی بەرتەسکییەکانی ئەمدواییە، جگە لە حاڵەتەکانی پێویست کە لەسەر ئیزنی کاربەدەستانی بەرپرس ئەنجامی گرتووە، سەفەری نێوان پارێزگاکانی شارومەندانی بەڕادەی ەل سەدا ٩٨ کەمتر بۆتەوە.

وەزیری نێو خۆی تورکیا گوتیشی: ٣٠ کەس لە هێزە ئاسایشتییەکان،١٨ کەس لە هێزەکانی تایبەت، ٤ فەرماندار و ئۆستاندارێک کۆرۆنایان گرتووە.