نیسان 02, 2020 08:07 Asia/Tehran
  • لە تورکیا ژمارەی گیان لەدەست دان بەهۆی کۆرۆناوە گەیشتە ٢٧٧ کەس

وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ژمارەی گیان لە دەست داونی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ گەیشتووەتە ٢٧٧ کەس.

فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستیی تورکیا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر ئاماری نوێی مردووان و تووشبووان بە ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە.

لە ماوەی ٢٤ کاژێری رابردوودا لە تورکیا ١١ هەزار و ٥٣٥ پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا ئەنجام دراون و لە ئاکام دا دووهەزار و ١٤٨ تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون و٣٧ کەسیش بەو هۆیەوە گیانیان لەدەست داوە.

بەو جۆرەش ژمارەی گیان لەدەست دان لە تورکیا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوە گەیشتە ٢٧٧کەس و ژمارەی تووشبووانی تۆمارکراویش بۆ ١٠ هەزار و ٨٢٧ کەس بەرزبووەتەوە.

رۆژی ١١ی ئاداری ٢٠٢٠یەکەم تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا راگەیێنرا و لەو رۆژەوە ژمارەکە لە هەڵکشاندایە.