نیسان 03, 2020 17:51 Asia/Tehran
  • 356 گێان بەختکردوو 18 هەزارو 135 تووشبوو ئاماری کۆوید-١٩ لە تورکیا

بڵاوبوونەوەی خێرای ڤاترووسی کۆرۆنا(کۆوید-١٩) لە تورکیا هەروا درێژەی هەیەو بە گیان لەدەستدەانی ٧٩ کەسی تر لە٢٤ کاژێری ئەمدواییە ئاماری گشتی ڤایرووسی کۆرۆنا لە تورکیا گەیشتە 356 کوژراوو 18 هەزارو 135 تووشبوو .

بڵاوبوونەوەی خێرای ڤاترووسی کۆرۆنا(کۆوید-١٩) لە تورکیا هەروا درێژەی هەیە و بە گوێرەی دوایین ئامارە ئاراستە کراوەکان لە لایەن وەزارەتی تەندروستی ئەم وڵاتە بە گیان لە دەستدانیی ٧٩ کەسی تر لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردوو ژمارەی قووربانیانی ڤایرووسی کۆرۆنا سەر جەم گەییشتە ٣٥٦ کەس.

فەخرئەدین کۆچا، وەزیری تەندروستی تورکیا ڕایگەیاند لە ٢٤ کاژێری ڕابردوو 18 هەزار و757 تێستی کۆرۆنا ئەنجام دراوە و لەم ژمارەیە 2هەزار و456 تووشبووی تازەی ناسێندراون و ژمارەی تووشبووان بە ڤایرووسی کۆرۆنا لە سەر جەم تورکیای گەیاندۆتە ڕێژەی18 هەزار و 135 کەس.

هەروەها بە پێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تورکیا لە سەدا ٨٢ـی گیان لەدەستداوان بە هۆی کۆرۆرنا ڤایرووس تەمەنیان بان ٦٠ ساڵ بووە.

هەر لەم حاڵە دا،سەندیکای پزێشکانی تورکیا ژمارەی ناوچە کەرەنتیەن کراوەکان لە تورکیایان لە دەستپیکی تەشەنای کۆرۆنا ڤایرووس لەم وڵاتە بە 335 ناوچە ڕاگەیاندووە.

 زۆربەی ناوچەکان وا کەرەنتینە کراوان لەبەر تەشەنای کۆرۆنا لە ستانەکانی ڕیزە، کووتاهیا، گوومووش خانە، چانقری، یوزگات، ئەرزینجان، چاناک قەڵا، مەلاتییە، دێرسیم، وان، قارێس، بیتلیس، دیاربەکر،مێردین،باتمان، ئاگری، قوونییە هەڵکەوتوون.

 بە گوێرەی هەواڵێکی دیکە، ئابووری تورکیایش وەکوو گۆڕەپانەکانیی دیکەی ئەم وڵاتە کەوتۆتە ژێر کارتێکەری و نرخەکانی پارەی بیانی لە بازارەکانی ئەستەمۆڵ بەرزبۆتەوە و بایخی بەرەبەشەکانی بۆرسەی ئەستەمۆڵ بەرەو ڕووی نزمبوون بۆتەوە.