نیسان 04, 2020 18:32 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی هەدەپە بەرامبەر مردنی ئەندامی تاقمی مۆسیقای گرووپی یوروم لەبەر مانگرتن لە خۆراک

دوابەدوای مردنی هێلن بولەک ئەندامی تاقمی مۆسیقای یورومی ئەستەموول لەبەر مانگرتن لە خۆراکی دووسەدوهەشتاوهەشت ڕۆژە، پارتی دیمۆکراتیکی گەلان هەدەپە لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند: بەرپرسایەتی ئەم مردنە لە ئەستۆی دەسەڵاتدارەتیی تورکیایە.

بە پێی راپۆرتی کورد پرێس ، دوابەدوای مردنی هێلن بولک ئەندامی  تاقمی مۆسیقای گرووپی  یورومی ئەستەمووڵ  لەبەر مانگرتن لە خۆراکی  دووسەدوهەشتاوهەشت ڕۆژەی ،   هەدەپە بەیاننامەیەکی بەپێی مۆرکرانی ئەندامانی هاوبەشی پارتەکە بڵاو کردەوە کە بە تاوانبار زانینی  دەسەڵاتدارەتی سیاسی تورکیا لە مردنی هێلن بولەک وتی: بەداخەوە هەواڵی مردنی هێلن بولکمان بە داخ و کەسەرێکی فراوانەوە وەرگرت.

 بەر لە هەمووشتێک  ئەم  کارەساتە لە هەموو خزمان و دۆستان و بەتایبەت  بنەماڵەکەی سەرەخۆشی دەڵێین.تاوانی ئەم مردنە بە ئەستۆی دەسەڵاتدارەتی پارتی داد و گەشە واتە ئاکەپەیە  . دووسەت و هەشتا و هەشت ڕۆژ ڕۆژوی مردن و لە ئەنجامیش دا مردنی هونەرمەندێک  تەنیا لەبەر ئەوەی کە بتوانێ بەشێوەی ئازادانە گۆرانییەکانی بخوێنی  بە هیچ لەونێ قەبووڵ ناکرێت.

بەپێی نووسینی ڕۆژنامەی دیوار، لە درێژەی ئەم بەیاننامەیەدا ڕاگەیەندراوە: ئەم دواییانە  شایەتی کردەوەی  کەمتەرخەمانە و ڕوانینی بێ ئەمەگانەی دەسەڵاتدارەتی سیاسی تورکیا بەرامبەر بە گیانی مرۆڤەکان بووین  .

بەتایبەت لە ماوەی مانگرتن لە خۆراکی هێلن بولک و ئیبراهیم گوکچە، دەسەڵاتدارەتی گوشارەکان بە دژی ئەوان درێژە پێ دەدات.

لەحاڵێکدا کە هەموو مرۆڤەکان بۆ  پاراستنی  گیانیان لە بەرامبەر ڤایرووسی کرۆنا  دەستیان داوەتە بەسیجی  گشتی ، مردنی مرۆڤێک  لەبەر مانگرتن لە خۆراک مایەی  شەرمەزارییە بۆ مرۆڤایەتی  .

ئێستا لەبەر ئەوەی ئیبراهیم گوکچە  کەلەبەر هەمان داواکارییەکانی هێلن بولەک لە مانگرتن لە خۆراک  دایە ، گیانی خۆی لە دەست  نەدات، دەسەڵاتدارەتی تورکیا دەبێ هەرچی خێراتی  هەوڵێک بدات و هەموو ڕەوتەکانی وشیاریش  لەم بارەدا هەوڵێکی بەکۆمەڵ بدەن.