نیسان 05, 2020 07:24 Asia/Tehran
  • لە تورکیا نزیکەی 16 هەزار کەس لە بەشە نێوخۆییەکاندا کەرەنتین کراون

وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند، 15 هەزار و 756 کەس لە بەشە نێوخۆییە جۆراوجۆرەکاندا کەرەنتین کراون.

تورکیا لە 11ی ئاداردا یەکەم تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند و تاوەکو ئێستا ژمارەی تووشبووان و مردووان بەهۆی ئەو ڤایرۆسە لە وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە.

هاوکات تورکیا رێوشوێنی دژی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای گرتووەتەبەر و بە چەند قۆناخێک ئەو هاووڵاتییانەی کەرەنتین کردن کە لە دەرەوەی وڵات گەڕانەوە یاخود بەرکەوتەی ئەوان بوون.

محەممەد موحەرەم قەسابئۆغڵو، وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا رایگەیاند: "ئێستا 15 هەزار و 756 هاووڵاتیمان لە کەرەنتینە دان و دوای تەواو کردنی ماوەی 14 رۆژ ئەگەر پشکنینەکانیان پاک بێت دەگەڕێنرێنەوە ماڵەوە".

قەسابئۆغڵو هەروەها ئاماژەی کرد لە 51 پارێزگادا 78 بەشەنێوخۆیی گەورە تایبەت کراون بەو هاووڵاتییانەی کەرەنتینە دەکرێن.