به‌هۆی کۆرۆناوە 2.2 ملیۆن که‌س لە تورکیا بێکاربوون
ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌ندیکاکانی کرێکارانی تورکیا بڵاویکرده‌وه، به‌هۆی بڕیاری حکومه‌ت بۆ قه‌ده‌خه‌کردنی هاتووچۆی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی ته‌مه‌ن 65 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی له خوار ته‌مه‌ن 20 ساڵیدان، تائێستا 2 ملیۆن و 235 هه‌زار که‌س بێکار بوون.
حکومه‌تی تورکیا ئه‌م جۆره قه‌ده‌خه‌یه‌ی هاتوچۆی له 30 شاری گه‌وره‌ی تورکیا و پارێزگای زۆنگوڵداک راگه‌یاند، به‌گوێره‌ی ناوه‌ندی لێکۆڵینه‌وه‌ی فیدراسیۆنی سه‌ندیکاکانی کرێکارانی تورکیا، 1 ملیۆن و 385 هه‌زار کرێکار له ته‌مه‌نی ژێر 20 ساڵیدان. هه‌روه‌ها 850 هه‌زار کرێکاریش له ته‌مه‌نی 65 ساڵ به‌سه‌ره‌وه‌ن. له‌نێو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا 1.6 ملیۆن کرێکار پیاو و 637 هه‌زار کرێکاریش ئافرەتن.
فیدراسیۆنی سه‌ندیکاکانی کرێکاران، جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه، 146 هه‌زار کرێکاریش له ته‌مه‌نی نێوان 5 بۆ 14 ساڵیدان، ئه‌وانیش به‌هۆی ئه‌م بڕیاره‌ی حکومه‌ت، بێکار ماونه‌ته‌وه.
بەڵام حکومەتی تورکیا چاوی بە بڕیارەکەدا خشاندەوە و ئه‌و که‌سانه‌ی له نێوان ته‌مه‌نه‌کانی 18-20 ساڵدان، قه‌ده‌خه‌ی هاتووچۆیان لەسەر هەڵگیرا.
به‌پێی میدیاکانی تورکیا، زۆرترین چینی کرێکار له ته‌مه‌نه‌کانی نێوان 18-20 ساڵیدان. وه‌زاره‌تی ناوخۆی تورکیاش ئه‌مڕۆ یەکشەممە بڕیاره‌که‌ی نوێکرده‌وه و داوای له سه‌رجه‌م پارێزگاره‌کانی تورکیا کرد رێگری نه‌که‌ن له‌و که‌سانه‌ی له نێوان ئه‌م ته‌مه‌نانه‌دان بۆ کارکردن.
به‌گوێره‌ی ئاماره فه‌رمییه‌کان، پشکنینی ڤایرۆسی کۆرۆنا بۆ 161 هه‌زار و 380 که‌س له تورکیا و باکووری کوردستان کراوه. 23 هه‌زار و 934 که‌س تووشی ڤایرۆسه‌که بوون. 786 که‌س چاکبوونه‌ته‌وه و 501 که‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه. یه‌که‌م حاڵه‌تی تووشبوون له تورکیا رۆژی 11ی ئاداری ئه‌مساڵ تۆمارکرا.