په که که: 5 ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی تورکیا لە مێردین کوژران
په که که ڕایدەگەیەنێت ، لە ناوچەی باگۆک-ی سەربە مێردین لە ئەنجامی چالاکیەک دا پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی سوپای تورکیا کوژراون.
هێزەکانی په که که لە ڕاگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەکردنەوەی میدیا ماوا و ڕزگار گەڤەر، هێزەکانمان لە مەیدانی ناوسەرا لە باگۆکی سەربە مێردین، دژی سوپای تورکیا، کە بارەگایەکی نوێیان دروستکردبوو، چالاکییان ئەنجامدا.
پەکەکە ڕاشیگەیاندووە ، لەو چالاکییەدا مۆڵگە و حەشارگەکانی دووژمن کرانە ئامانج، هێزەکانمان تەنانەت چوونە سەر ئۆتۆمبێلەکانی دووژمن و دەستیان بەسەر بەڵگە و دیکۆمێنتەکانی ناو ئۆتۆمبێلەکاندا گرت، هەروەها لە ئەنجامی ئەو چالاکییەدا پێنج ئەندامی هەواڵگریی سەربازیی سوپای تورکیا کوژراون.
ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە، دوای چالاکییەکە سوپای تورکیا بە چەکی قورس ناوچەکەیان تۆپباران کرد و کوژراو و بریندارەکانیان بە زرێپۆش لە ناوچەکە دوورخستەوە، یەکینەکەمان سەرکەوتووانە گەڕایەوە بارەگای خۆی.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی پە که که رایگەیاند، هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی باگۆکی مێردین لە دژی سوپای تورکیا چالاکیان ئەنجامداوە و لە ئەنجامدا پێنج ئەندامی هەواڵگری سەربازی تورکیا کوژران.