نیسان 07, 2020 17:19 Asia/Tehran
  • ئاماری ڤایروسی کورونا لە تورکیا : 649 قوربانی و 30 هەزار و 217 تووشبووی  دوایین  ئاماری کوییدی 19 لە تورکیا

فەخرئەدین کوچا وەزیری تەنەدروستی تورکیا لە وتەگەلێکدا وێڕای ئاماژە بە دوایین ئاماری ڤایروسی کوڕونا لە تورگیا ڕایگەیاند ژوماری گیانلە دەسداوان گیشتووەتە 649 کەس و تووشبووانیش گەیشتە 3 هەزارو 217 کەس .

بە گوێرەی  ڕاپۆڕتی  کوردپرێس  فەخرئەدین کوچا وەزیری  تەندروستی تورکیا  لە وتەگەلیکدا  وێڕای  ئاماژە بە ئاماری 24  کاژێری ڕابردووی ڤایروسی کورونا لە تورکیا  ڕایگەیاند  بە   مردنی  75 کەسی دیکە بە هوی  تووشبوون بە ڤایروسی  کورونا  ژوماری قوربانیەکانی ئەو ڤایروسە گەیشتووەتە 649  کەس . بە پێی نووسراوەی ڕوژنامەی  ملیەت  وەزیر تەندروستی  تورکیا  وێڕای  ئاماژە  بە تووشبووانی  ئەو   ڤایروسە  ڕایگەیاند : بە ناسینی   3 هەزارو 1478تووشبووی نوێ لە تورکیا  ئاماری   گشت تووشبووان گەیشتووەتە 30 هەزار و 217 کەس . ژوماری تێستەکانی کورونا کە بە شێوەی  ڕوژانە ئەنجام  دەبێت  گەیشتووەتە  30 هەزار کەس  ڕەوتی چاکبوونەوەی  تووشبووانیش  ڕوو لە گەشەیە .