May 22, 2020 20:07 Asia/Tehran
  • تورکیا: گەڵاڵەی زایونییەکان لەمەڕ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بۆ دەست گرتن بەسەر کەرتی ڕۆژئاوادا،تاوانە

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا داوای لە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کرد کە، گەڵاڵەکانی ڕژێمی زایونی بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە ھەرێمی ژێر دەستەڵاتی خۆی ئیدانە بکات.

بە پێی ڕاپۆرتی میدێڵ ئیست مانیتۆر، ئیبراھیم کاڵین، داگیرکردن و لکاندنی بەشگەلێکی کەرتی ڕۆژئاوای بە سەرزەوییەداگیرکراوەکان ناسراو بە ئیسرائیلی بە تاوانێکی گەورە زانی و داوای لە جیھان کرد کە،لە بەرامبەر ئەم ھەنگاوەدا ھەڵوێست بگرن و ئیدانەی بکەن.

وتەبێژی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا لە پەیامێکی توییتێڕی دا بە دەربڕینی ئەمەی کە گەڵاڵەی ئیسرائیل بۆ لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوا بە سەرزەوییە داگیرکراوەکان ئیدانە دەکەین و داگیرکاری و دەست گرتن بەسەر سەرزەوییە فەلەستینییەکاندا بە تاوان دەزانین، وتیشی: تورکیا ھەموو تەگبیرێکی پێویست بۆ پێشگرتن بە دزرزانی سەرزەوییەکانی فەلەستین بەکار دێنێ.

پێشتر «حامی ئاکسوی» وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیاش وێڕای ئاماژەکردن بە ڕێککەوتنەکەی بنیامین ناتانیاھۆ سەرۆک وەزیرانی ڕژێمی زایونی و بێنی گانتێز سەرۆکی پارتی شین و سپی، کە تیای دا جەخت لە سەر لکاندنی کەرتی ڕۆژئاوای چۆمی ئەردەن بە ناوچەکانی ژێرڕکێفی ئیسرائیل کراوە، ئاوا ھەنگاوێکی بە نیشانەی بوونی ھزرێکی مەترسیدار زانی بوو مە ئامانجەکەی زاڵ بوون بە سەر سەرزەوییەکانی فەلەستینە.

سەرپەیڤ