May 23, 2020 08:19 Asia/Tehran
  • چەند سیاسەتوانی کورد لە ئامەد و شانلی‌ئۆرفا دەستگیر کران

هێزەکانی ئاسایش و ناسراو بە دژە تیرۆری تورکیا لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی ڕێکخراوگەلی مەدەنی و حزبە سیاسییەکانی کورد، چەند سیاسەتوانی کوردیان لە ئامەد و شانلی ئۆرفا دەستگیر کرد.

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی مێزۆپۆتامیا، هێزەکانی ئاسایش و دژەتیرۆری تورکیا کاتژمێری ٠٤:٠٠ی سەر لە بەیانی  دوێنێ  (هەینی) لە ئۆپەراسیۆنێکدا دژی ڕێکخراوگەلی مەدەنی و حزبە سیاسییەکانی کورد، هێرشیان کردە سەر ماڵی ئەندامانی ئەنجومەکانی تەڤگەری ژنانی ئازاد (TJA)، ژنانی هاسەرۆک و ئەندامانی پارتە ناوچە دیموکراتیکەکانی تورکیا (DBP) لە ئامەد و شانلی ئۆرفا، چەند سیاسەتوانی کوردیان دەستگیر کرد.

لەو هێرشەدا  چەند کەسایەتی گرینگی کوردی وەک مێهمەت ئەرسەلان (هاوسەرۆکی پێشووی DBP)، ئایلا ئاکات ئاتا (ڕێکخەری ئەنجومەنی ژنانی هاوسەرۆک)، عەداڵەت کایا (سەرۆکی ئەو ئەنجومەنە) و ... دەستبەسەر کراون.

هەروەها بە گوێرەی زانیارییەکان هاوکاتی ئەو ئۆپەراسیۆنە لە ئامەد، هێزەکانی ئاسایشی تورکیا لە پارێزگای شانلی ئۆرفا لە ئۆپەراسیۆنێک دژی ئەندامانی پارتەکانی دیموکراتیکی گەلان (HDP) و هەرێمە دیموکراتیک(DBP)ـه‌کان ئەندامانی ئەو حزبانە و لەوان نەرین گەزگۆز، جەلال یۆڵداش، نازیلە تۆرسۆن‌ لە گەڵ کەسی دیکە دەستگیر و بۆ ئامەد ڕاپێچیان دان.