May 26, 2020 14:55 Asia/Tehran
  •  بەرەی شەڕی تورکیا و پەکەکە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق گوازراوەتەوە

ڕێکخراوێکی ئەمریکیی تایبەت بە کۆکردنەوەی داتا و شوێنی پێکدادانی چەکدارانە لە جیهاندا، وای بڵاو کردووەتەوە کە، لە سەدا ٧٧ی پێکدادنەکانی سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ناو خاکی عێراق دا ئەنجامی گرتووە.

بە پێی لێکدانەوەی ڕێکخراوێکی ئەمریکی بۆ کۆکردنەوەی داتا و شوێنی پێکدادانی چەکدارانە لە جیهاندا، لە سەدا ٧٧ی پێکدادنەکانی تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» لە ساڵی ٢٠٢٠ لە ناو خاکی عێراق و هەرێمی کوردستان بووە.

ئەو ڕێکخراوە، کە داتا و شوێنی پێکدادانی چەکدارانە لەجیهاندا کۆدەکاتەوە و لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، ئەڵمانیا، هۆلەندا و چەند ڕێکخراوی دیکەوە پشتیوانیی دارایی دەکرێت، لە نوێترین لێکدانەوەی خۆیدا باسی لەوە کردووە،  بەرەی شەڕی تورکیا و پەکەکە بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق گوازراوەتەوە .

هەروەها بە گوێرەی ئەو لێکدانەوەیە، لە ساڵی ٢٠٢٠ لە سەدا ٧٧ی پێکدادانەکانی نێوان تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا (PKK) لە ناو خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بووە و تەنیا لە سەدا ٢٣ی لە ناو خاکی تورکیا ڕووی داوە.

ئەو ڕێکخراوەیە لە شرۆڤەکانیدا هۆکاری ئەوەی کە تورکیا شەڕی خۆی لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان بۆ ناو خاکی هەرێمی کوردستان گواستووەتەوە بۆ ئەوە گەڕاندووەتەوە کە ئانکارا بەتەمایە ئاسایشی زیاتری ناوچە کوردنشینەکانی ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە دەستەبەر بکات.