May 26, 2020 17:49 Asia/Tehran
  • ڕەخنەی وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا لە ڕۆڵی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان و فەرەنسا لە دۆسیەی لیبی

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا داوای پشتگریی لە دانوستانی کرد بۆ کۆتایی ھێنان بە قەیرانی لیبی.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ھەواڵدەریی ئیسنا، «ئیبراھیم کاڵین» ڕایگەیاند: وڵاتانێکی وەک فەرەنسا کە ھێشتا پشتگری لە خەلیفە حەفتەر دەکەن، لە شوێنێکی ھەڵەی شەڕەکەی لیبی وەستاون.

ناوبراو وتیشی: لە ڕاپۆرتەکەی ئەم دواییەی ڕێکخراوەی نەتەوەکاندا ھاتووە کە،کۆمەڵێک بەکرێگیراوی ڕۆژئاوایی لەکۆمپانیاکانی سەقامگرتووی میرنشینە یەکگرتووە عەرەبییەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوو ڕەوانەی لیبی کراون ھەتا پشتگری لە حەفتەر بکەن.

وتەبێژی سەرۆک کۆماری تورکیا ھەروەھا دەوڵەتی حەفتەری بە پێشێل کردنی ڕێککەوتن و ئاگربڕەکان تۆمەتبار کردو و وتیشی: تورکیا بەدووی ڕێگاچارەی سیاسییەوەیە.

ناوبراو لە درێژەدا وتویشی: داکۆکیی سەربازیی ئانکارا لە فائیزسەڕاج و دەوڵەتی سەقامگرتووی تەرابلۆس لە ھەمبەر ھێزەکانی خەلیفە حەفتەر، جۆرێک ھاوسەمگیی دروست کردووە.

دەوڵ١ەتی ھاوپەیمانیی نیشتیمانیی لیبی بە سەرۆکایەتیی «فائیزسەڕاج» کە لە لایەن کۆمەڵگای جیھانییەوە پشتگریی لێ دەکرێت، دوابەدوای توندبوونەوەی ھێزشی ھێزەکانی حەفتەر بۆ داگیرکردنی تەرابلۆسی پێتەخت، ماوەیەک لەمەوپێش داوای جوڵەی ھێزەکانی تورکیا بەرەو ئەم وڵاتەی کرد.