سه‌رۆکی حزبی دیموکراتی و پێشکه‌تنی تورکیا : ئەگەر ئەردوغان ڕێگر بێ لە بەردەمیاندا، پلانی دیکە بەکار دێنن
عه‌لی باباجان سه‌رۆکی حزبی دیموکراتی و پێشکه‌تنی تورکیا ڕایگەیاندووە: ئه‌گه‌ر بێت‌و ئه‌ردۆغان رێ‌یان نه‌داتێ به‌شداریی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو بکه‌ن، حزبه‌که‌ی پلانی تریان هه‌یه و کاری بۆ ده‌که‌ن.
بە پێی ڕاپۆرتی بنکەی ئەلعەرەبییە، عەلی باباجان کە پێشتر وه‌زیری ئابووریی تورکیا بووەو لە ئێستادا سه‌رۆکی حزبی دیموکراتی و پێشکه‌تنی تورکیایە رایگه‌یاندووه: له‌کاتێکدا کە سه‌رۆک کۆماری تورکیا ڕەجەب تەیب ئه‌ردۆغان هه‌وڵی ئه‌وە بدات حزبه‌که‌ی له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی تورکیا دوور بخاته‌وه یان ئاسته‌نگی بۆ دروست بکات، ده‌بێ بزانێ پلانی تریان هه‌یه.
بە قسەی ناوبراو، گه‌لی تورکیا له هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئەم وڵاتە ئه‌وه ده‌کات که وڵاته‌که‌ی پێویستیی پێیه‌تی، چونکه گه‌ل ده‌زانێ که ئه‌ردۆغان رژێمی دیموکراتی تورکیای کردووەته رژێمێکی سه‌رۆکایه‌تی و به‌وه‌ش تورکیای وێران کرد.
عەلی باباجان جەختی لەوەش کردووەتەوە کە، ئه‌ردۆغان له هه‌موو ئاسته‌کان له سیاسه‌تی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کردووه، ئه‌ویش به‌وه‌ی هه‌وڵی داوه ده‌ست به سه‌ر تێکڕای ده‌زگاکانی ده‌وڵه‌تدا بگرێت. سه‌ربه‌خۆیی دادوه‌ریی له تورکیا نه‌هێشتووەو، دۆخی ئابووری و بازرگانیی وڵاتی تێکداوه.
سه‌رۆکی حزبی دیموکراتی و پێشکه‌تنی تورکیا لە درێژەی وتەکانی دا ئاماژه‌ی به دۆسیه‌ی گه‌نده‌ڵیی مه‌ترسیداریش کرد که کۆڵه‌که‌کانی رژێمه‌که‌ی ئه‌ردۆغان تێیدا گلاوە و ڕایگەیاند: لە ئێستادا گه‌لی تورکیا بوونه‌ته قوربانیی سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و سه‌رۆکه و ته‌نگژه‌ی دارایی خه‌ریکه به‌یه‌کجاری تورکیا وێران ده‌کات.