May 29, 2020 11:08 Asia/Tehran
  • ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا لە سنووری ١٦٠ ھەزار کەس پەڕییەوە

وەزیری تەندروستیی تورکیا شەوی ھەینی باسی تۆمارکرانی١١٨٢ حاڵەتی تازەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد لە وڵاتەکەی دا لە ماوەی ٢٤ کاژێری ڕابردو.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «فەخرەددین کوجا» وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا بە ١٦٠ ھەزارو٩٧٩ کەس گەییشتووە. ناوبراو ژمارەی قوربانیانی ئەم ڤایرۆسەشی لە وڵاتەکەی دا چوار ھەزارو ٤٦١ کەس ڕاگەیاند کە ئەم ژمارەیە لە چاو ڕێژەی ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ کەس زیاترە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا کە بە فەرمی «کۆڤید نۆزدە»ی پێ دەگوترێت، بۆ یەکەمجار  لە مانگی دیسامبەری ساڵی ٢٠١٩ لە شاری «ووھان»ی سەربە پارێزگای «ھوبئی»ی ڕۆژھەڵاتی چین چین ناس کراو ەک باسی دەکرێت سەرچاوەکەشی ئاژەڵە نادەستەمۆکان بوونە.

بە پێی دوایین ڕێژەکان ھەتا ئێستا زیاتر لە ٥ ملوێن و ٨٥٤ ھەزار کەس لە جیھاندا توشی ئەم ڤایرۆسە ھاتوون کە لەم ژمارەیە نزیکەی ٢ ملوێن و ٥٤٠ ھەزار کەس چاک بوونەتەوەو نەخۆشخانەکانیان بەجێ ھێڵاوەو لانیکەم ٣٥٩ ھەزر کەسیش گیانیان لە دەست د اوە.