May 29, 2020 15:36 Asia/Tehran
  • ھەڵوێستی ئەردوغان بەرامبەر بە کوژرانی ڕەش پێستێک لە لایەن پۆلیسی ئەمریکاوە

سەرۆک کۆماری تورکیا ھەڵس و کەوتی نامرۆڤانەی پۆلیسی ئەمریکا دژی شارومەندانی ڕەش پێستی ئەو وڵاتەی شەرمەزار کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ڕادیۆوتەلەفزیۆنی ئێران، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە توییتێردا کوژرانی «جۆرج فلۆید»ی شارومەندە ڕەش پێستەکەی ئەمریکای بە ھۆی پۆلیسی ئەو وڵاتە بە ڕەگەزپەرستانە زانی و شەرمەزاری کرد.

«جۆرج فلۆید» شارومەندێکی ڕەش پێستی ئەمریکی بوو کە چەند ڕۆژ لەمەوبەر لە لایەن پۆلیسی ئەمریکاوە بێ ھیچ تاوانێکی ئەوتۆ کوژرا.

بڵاو بوونەوەی گرتەو وێنە لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکاندا لە بارەی شێوازی کوشتنی «فلۆید» لە لایەن پۆلیسێکی ئەمریکییەوە کە چۆکی لە سەر بینەقاقای دادا بوو ھەتا خنکاندی، شەپۆلی ڕق و توڕەیی و ناڕەزامەندی دەربڕینی خەڵکی ئەم وڵاتەی لێ کەوتووەتەوە.

سەرپەیڤ