ته‌مووز 18, 2020 18:09 Asia/Tehran
  • هۆشداریی دەمیرتاش سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی تورکیا

سەلاحەدین دەمیرتاش بە ئاماژە بە گەڵاڵەی گۆڕینی یاسای ناوەندی پارێزەرانی تورکیا ئەو کارەی هەوڵێک بۆ خستە مەترسی ئاسایشی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە ڕێگای کۆنترۆڵی ناوەندی پارێزەران وەسف کرد

 

بە پێی  ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەلاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پارتی دیمۆکراتی گەلان (هەدەپە) لە وەڵامی ڕۆژنامەوانێک لە زیندانی ئەدیرنە سەبارەت بە گەڵاڵەکانی ئەم دواییە لەلایەن پارتی دەسەڵاتدارەوە بۆ پەرلەمانی تورکیا وتی: کۆبوونەوەی دەسەڵاتی بەڕێوەبەرایەتی، یاسادانەری و دادوەری لە دەستی یەک کەس و تەنانەت پێدانی هەموو دەرەتانەکان بۆ ڕژێمی پاوانخواز بەس نییە.

وتیشی: بۆ ئەو کارەش ئەبێ هەموو میدیا، ڕێکخراوە مەدەنییەکان، سەندیکا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و .... یش بخەنە ژێر کۆنترۆڵەوە. جگە لەوە ڕژێمی  پاوانخواز ناتوانێت درێژە بە بوونی خۆی بدات و لەسەر هەڵبژاردنەکان کاریگەر بێت.

ناوبراو لە درێژەدا گوتی: چاکسازی یاسای ناوەندی پارێزەرانی تورکیاش لە هەمان پەیوەندیدا ئەنجام بووە و لە ڕاستیدا هەولێک بوو بۆ کۆنتڕۆڵ کردنی دەسەڵاتی داد و بێدەنگ کردنی ناڕەزایەتییەکانی ناوەندی پارێزەران.

سەلاحەدین دەمیرتاش، لە دریژەی قسەکانیدا ڕایگەیاند: لە هەلبژاردنەکانی بەردەم، سەبارەت بە ئاسایشی هەڵبژاردنەکان و دیاری کردنی پارێزەران وەکوو بەرپرسی کۆنترۆڵی سندۆقەکان دەتوانێت ڕووداوێکی دیکە ڕوو بدات. بە کۆنترۆڵی ناوەندی پارێزەران و دیاری کردنی پارێزەرانی نزیک بە خۆیان وەکوو بەرپرسی چاوەدێریی سندۆقەکان دەتوانن ئاسایشی هەلبژاردنەکان بخەنە مەترسییەوە.

ئەوەشی وت : بەڵام لەبیری نەکەین کە ئەو هێز و دەسەڵاتە کاتیە و ئەو یاسایە دوای چوونی پارتی داد و گەشە دەگۆڕدرێت.

سەرپەیڤ