ئه‌یلوول 12, 2020 16:50 Asia/Tehran
  • تورکیا کوژرانی سێ  لەشكەریی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی یڵدرم -10 راگەیاند

تورکیا ;كوژرانی فەرماندەیەك و و دوو سەرباز و بریندار بوونی لەشكەریەكی وڵاتەکەی لە شەڕ و پێکدادانێکدا لەگەڵ پەکەکە لە پارێزگای وان راگەیاند.

 

 بەگوێرەی راگەیێندراوی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا، رۆژی هەینی 11ی ئەیلوولی 2020 لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی یڵدرم -10 کە لە سنووری پارێزگای وان بەڕێوەدەچێت، لە ناوچە شاخاوییەکانی شارۆچکەی شاخ شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەکانی تورکیا و پەکەکە روویداوە. لە شەڕەکەدا فەرماندەیێکی جەندرمە و دوو سەرباز لە هێزەکانی جەندرمە کوژراون و موقەدەمێک بریندار بوو.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیا ئاماژە بەوەدراوە، لە شەڕەکەدا سێ ئەندامی پەکەکە کوژراون.

چیدەم کارائاسڵان، یاریدەدەری سەرۆکی گشتی ئاکپارتی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناوی سەربازە کوژراوەکانی بڵاو کردووەتەوە.

سەرپەیڤ