ئه‌یلوول 18, 2020 13:52 Asia/Tehran
  • بڕیاری ئازاد کرانی «لەیلا گۆڤەن » جێبەجێ کرا

ڕۆژی ڕابردوو بە بڕیاری داواکاری گشتیی تورکیا «لەیلا گۆڤەن » پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان دوای ماوەیەک بەسەر بردن لە زیندان ئازاد کرا.

بەگوێرەی میدیاکانی باکوری کوردستان، دوێنێ پێنجشەممە، لەیلا گۆڤەن هاوسەرۆکى کۆنگرەى کۆمەڵگەى دیموکراتیک(کەجەدە) و پەرلەمانتارى پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە) لە پارێزگاى جولەمێرگى تورکیا کە ماوەیەکی زۆرە لە زینداندایە، لەلایەن داواکاریی گشتییەوە بڕیاری ئازادکردنی دەرکرا.

جێگای ئاماژەیە هەر دوێنێش «فاتیمە توران» ئەندامی ئەنجومەنی دایکانی ئاشتی کە لە شاری جۆلەمێرگ دەستگیرکرابوو، دوای کۆتاییهاتنی رێکارەکان لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشتی شارەکە، رەوانەی دادگا کرا بەمەبەستی وەرگرتنی وتە، بەڵام هێشتا بڕیاری ئازادکردنی نەدراوە.

سەرپەیڤ