ئه‌یلوول 18, 2020 23:44 Asia/Tehran
  • وەزیری بەرەڤانیی تورکیا: سەرۆک کۆماری فەرەنسا کایە بە ئاگر دەکات

خولوسی ئاکار وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕایگەیاندووە: ئێمانۆئێل مەکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بە خۆ تێگەیاندنی لە ڕەوشتی ناوچەکە کایە بە ئاگر دەکات.

«خولوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی هەینی لە میانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی دا لەگەڵ کەناڵی ٢٤ وێڕای ئاوڕدانەوەیەکی گشتی لە دۆخی ناوچەکە، باسی دەستوەردانی دەوڵەتی فەرەنسا لە کاروباری ناوچەکەی کردو وتیشی: سەرۆک کۆماری فەرەنسا خەریکە کایە بە ئاگر دەکات.

ناوبراو جعەختی لەوەش کردەوە کە،«ئیمانوئێل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری فەرەەنسا بەمەبەستی داپۆشینی کێشەکانی خۆی، لە مەودای هەزاران کیلۆمەترەوە دێت و خۆی بە کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە تێوە دەگلێنێ و دەیەوێت رۆڵێک بۆ خۆی دروستبکات، کە دیارە ئەو کارەش دروست نییە.

ئاکار وتیشی: ئەوان وەک تورکیا مافی خۆیان دەپارێزن و هەمیشە ئامادەن بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ یۆنان وەک هاوسێیەک،بەڵام ئەو کارانەی فەرەەنسا دەیکات بێجگە لە گرژی هیچ سودێکی دیکەی نییە و بەرەو رێگەکە بەرەو سەرلێشێوان درێژتردەکاتەوە.

وەزیری بەرەڤانیی تورکیا ڕاشیگەیاند: مەکرۆن لە ڕاستی دا بەنزین دەکات بەسەر ئاگری کێشەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و ئەوەش قۆناغی چارەسەر هەتا دێت دوورتر دەخاتەوە، چونکە دەیەوێت هەمان رۆڵی ٢٠٠ ساڵ لەمەوبەری ناپێلئۆن بگێڕێت بەڵام ئێمە هەمومان دەبینین کە ئەو توانا و هێزەی نییە و ناتوانێت ئەو کارە بکات.

سەرپەیڤ