ئه‌یلوول 20, 2020 16:38 Asia/Tehran
  • دەمیرتاش هێرشی کردە سەر دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا

سەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان ، کەماوەی چوار ساڵە لەزینداندایە، لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ رۆژنامەی "فاینانشاڵ تایمز"ی ئەمەریکی ، هێرشێکی توندی کردۆتە سەر دادگای مافی مرۆڤی ئەورووپا .

ە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، دەمیرتاش لەچاوپێکەوتنەکەیدا دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا تۆمەتبار دەکات بەوەی بەدرەنگەوە هەڵسەنگاندن بۆ داواکاری بەندکراوان لەنموونەی کەسانی سیاسیی وەک ئەو دەکات.

جەختیشی کردۆتەوە کە دادگاکە شکستیهێناوە لەراگرنتی رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیا بۆ قۆستنەوەی دادگاکانی تورکیا لەبەرژەوەندی خۆی .

دەمیرتاش روونیکردۆتەوە کە دەبێت دەستگیرکراوە سیاسییەکان چەندین ساڵ چاوەڕی بکەن تاوەکو دەستە و دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان و دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا لەبارەی دۆخی ئەوانەوە بڕیاریک دەدات لەکاتێکدا بێلایەن نەبوون و سەربەخۆ نەبوونی داداگا و سیستەمی دادوەری تورکیا لەلایەن دامەزراوە نێودەوڵەتییەکانەوە جەختی لێکراوەتەوە..

باسی لەوەش کردووە کە داگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دوای ماوەیەک بڕیاردەدات کە پێشێلکاری مافی مرۆڤ هەیە دواجاریش بریارەکە هیچ ئەنجامێکی لێ شین نابێت .

سەلاحەددین دەمیرتاش پێیشیوایە گەلی تورکیا خۆیان دەتوانن ئەو دۆخەی ئێستای تورکیا  تێپەڕێنن، دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپاش بەبڕیارەکانی دەتوانێت پشتیوانی کەسانی ئازادیخواز بکات ، تاوەکو بتوانن گۆرانکاری ئەنجام بدەن .

لەم مانگەدا رۆبەرت سپانۆ سەرۆکی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا سەردانی تورکیای کرد و لەزانکۆی ئیستەنبووڵ دوکتۆرای فەخری پێبەخشرا  کە سەردانەکەی بووە هۆی ئەوەی رووبەڕووی رەخنەیەکەی زۆر ببێتەوە بەوەی تەنیا دیداری لەگەڵ ئەردۆغان و بەرپرسە حکوموییەکان ئەنجامداوە و چاوی بە هێز و لایەنەکانی تر نەکەوتووە .

سەرپەیڤ