ئه‌یلوول 21, 2020 15:55 Asia/Tehran
  • 61 قوربانی و 1 هەزار و 519 تووشبووی نوێ دوایین ئاماری کۆرۆنا لە تورکیا

وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕایگەیاند لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 61 کەسی دیکە لەو وڵاتە بەهۆی کۆرناوە گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی دووشەممە 21 ئەیلوولی 2020 وەزیری تەندروستیی تورکیا، فەخرەدین کۆجا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ 1 هەزار و 519 حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراوە، بەمەش ژمارەی گشتیی تووشبووان گەیشتە 302 هەزار و 867 کەس.

هەروەها راگەیەندرا لە تورکیا لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 61 کەس گیانیان لەدەست داوە و کۆی گشتیی ئەوانەی گیانیان لەدەست داوە و گەیشتە  7 هەزار و 506 کەس.

سەرپەیڤ