دوایین ڕێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە تورکیا
وەزارەتى تەندروستیى تورکیا ڕایگەیاندووە، ھەتا ئەم ساتە ههزار و ٧٦٧ حاڵەتی توشبون بەکۆرۆنا لە تورکیا تۆمار کراوە.
وەزارەتى تەندروستیى تورکیا وای بڵاو کردووەتهوه کە، لەماوەی ٤٨ کاتژێرى رابردودا، ههزار و ٧٦٧ توشبوی ڤایرۆسى کۆرۆناى نوێ (COVID-19) و ٧٢ حاڵهتی گیان لهدهستدان به ڤایرۆسهکه تۆمارکراوه.
بەپێی خشتهکه، دوێنێ ١١٢ هەزار و ١٠٢ پشکنینى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراوە و تێیدا دەرکەوتوە، هەزار و٧٦٧ حاڵەتى نوێى توشبون بە ڤایرۆسهکه تۆمارکراوە.
هاوکات، لەو ماوەیەدا ٧٢ توشبووش گیانیان لەدەستداوە، هەزار و٢٧ نەخۆش چاکبونەتەوە و کۆى گشتیى ئەو تووشبوانەى کە چارەسەریان تەواوبووە و نەخۆشخانەیان جێهێشتوە بۆ ٢٧٠ هەزار و٧٢٣ حاڵەت بەرزبوەتەوە.
بەپێی ئامارەکان، کۆى گشتیى نۆ ملیۆن و٦٠٨ هەزار و ٣٧٠ پشکنینى (COVID-19) لەتورکیا ئەنجامدراون، کۆى گشتیی حاڵەتەکانى توشبوون گەیشتووەتە ٣٠٨ هەزار و ٦٩ حاڵهت و ژمارەی مردوانیش گەیشتوەتە حەوت هەزار و٧١١ حاڵهت.
ژمارەى توشبوانی ئێستای ناو نەخۆشخانەکانیش بریتییە لە٢٩ هەزار و٦٣٥ حاڵەت، و ژمارەى ئەو نەخۆشانەش کە دۆخى تەندروستییان ناجێگیرە هەزار و٥٦١ کەسن.