بڕیاره گه‌شته ئاسمانییه‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌خانه‌کانی تورکیا ده‌ست پێ بکاته‌وه
ئه‌یلوول 25, 2020 23:14 Asia/Tehran
دوای چەندین مانگ پەک کەوتنی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە بەر تەشەنای ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێستادا گەشتەکان بە ڕەچاوکرانی ڕێنماییە تەندروستییەکان دەست پێ دەکەنەوە.
فەرمانەگەی فڕۆکه‌وانیی مه‌ده‌نیی تورکیا ڕایگه‌یاندووە، بەم زووانە گه‌شته ئاسمانییه‌کانی نێوان تورکیا و عێراق ، له‌دوای وه‌ستانی گه‌شته‌کان له‌نێوان هه‌ردوو وڵات بۆماوه‌ی چه‌ندین مانگ به‌هۆی بڵاوبونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆناوه ده‌ست پێ ده‌که‌نه‌وه.
هاوکات شه‌وی ڕابردوو گه‌شته ئاسمانییه‌کانی نێوان فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌گه‌ڵ فڕۆکه‌خانه‌کانی تورکیا ده‌ستیپێکرده‌وه.
ئەوە لە کاتێکدایە کە گەشتەکانی فڕۆکەخانەی سلێمانى لەگەڵ تورکیا تاوەکو ئێستا دەستیان پێنەکردووەتەوە.