ئه‌یلوول 29, 2020 02:33 Asia/Tehran
  • ئەردوغان: کاتی کۆتایی ھاتنی قەیرانی قەرەباغ گەییشتووە

سەرۆک کۆماری تورکیا وتی: ھێزەکانی سوپای ئەرمینیا دەبێ لە ناوچە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان بکشێنەوە.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا ڕۆژی دووشەممە لە لێدوانێکدا لە ئەستەمۆڵی تورکیا، وتیشی: ئەرمینیا بە چۆڵ کردنی سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان، ئاشتی و ئۆقرەیی لە ناوچەکەدا دەچەسپێنێ.

ئەردوغان وێڕای ئیدانەکردنی ھێرشی ڕۆژی ڕابردووی ئەرمینیا بۆ سەر ئازەربایجان پێی داگرت: تورکیا بە ھەموو ھەست و نەستییەوە لە تەنسشتی ئازەربایجاندا دەمێنێتەوە.

لە دووھەمین ڕۆژی پێکدادانەکانی نێوان ھێزەکانی ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان کە زۆربەشیان ھێرشی ئاسمانی و موشەکی و زەوینی بوونە، لانیکەم ٢١ کەس کوژراون

سەرپەیڤ