ئه‌یلوول 30, 2020 11:58 Asia/Tehran
  • کوژرانی لەشکرییەکی تورکیا لە باکووری عێراق

لەشکرییەکی تورکیا لە باکووری عێراق کوژرا.

بە پێی ڕاپۆرای ھەواڵدەریی تەسنیم، ئەزارەتی بەرەڤانیی تورکیا ڕۆژی سێ شەممە ڕایگەیاند: لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبایەک لە سەر ڕێگای لەشکریانی تورکیا لە ناوچەی ئۆپراسیۆن دا لە باکووری عێراق چەکدارێکی ھێزەکانی ئەم وڵاتە کوژراوە.

سوپای تورکیا لە ٢٧ی مانگی مای ٢٠١٩ ئۆپراسیۆنێکی بۆ سەرکوتکردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە باکووری عێراق دەست پێ کردووە.

ئەمەش لە کاتێکدایە کە بەغدا گەلێک جار ھێرش و پێدزەی لەشکریانی تورکیا بۆ ناوچەکانی باکووری عێراقی بە پێشێلکردنی سەروەریی ئەم وڵاتە زانیوەو شەرمەزاری کردووە.

سەرپەیڤ