تشرینی یه‌که‌م 01, 2020 03:53 Asia/Tehran
  • وەزیری دەرەوەی ئەمریکا : لەئێستادا بە تەمای چۆڵ کردنی بنکەی ئینجرلیکی تورکیا نین

«مایک پەمپێئۆ» وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە: واشێنگتۆن لەم ھەل و مەرجەی ئێستادا بەتەما نیە لەبنکەی ئینجرلیکی تورکیا بچێتە دەرەوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی عەرەبی ٢١، رۆژی چوارشەممە لەوەڵامی دەنگۆی چۆڵکردنی بنکەی ئینجرلیکی تورکیا لەلایەن سوپای ئەمریکاوە، «مایک پەمپێئۆ» وەزیری دەرەوەی  ئەمریکا بە ڕۆژنامەنوسانی راگەیاند: ئەو هەواڵە دوورە لەڕاستییەوە و لەئێستادا واشێنگتۆن لەپلانی دا نیە لەبنکەی ئینجرلیکی تورکیا بچێتە دەرەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەروەھا بۆ پشتڕاست کردنەوەی وتەکانی تیشکی خستەسەربایەتێکی رۆژنامەی کاسیمیرینی یۆنانیش کە رایگەیاندبوو پێدەچێت ئەمریکا بیەوێت بوونێکی بەهێزی لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاستدا هەبێت.

ئەمەو لە لایەکی دیکەوە رۆژنامەی تایمزی بریتانیاش لە ڕوانگەی خۆیەوە باسی ئەوەی کردووە کە، ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی «مایک پەمپێئۆ» بۆ یۆنان رازیکردنی ئەو وڵاتەیە بۆ گواستنەوەی بنکەی سەربازیی ئینجرلیک بۆ دوورگەی «کریت» وەک هەوڵێک بۆ بەهێزکردنی پێگەی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی دەریای ناوەڕاست.

سەرپەیڤ