تشرینی یه‌که‌م 06, 2020 14:27 Asia/Tehran
  • وەزارەتی دەرەوەی تورکیا ڕوو لە کەنەدا : واز لە سیاسەتی «دوو فاقانە» بهێنێەو دژایەتیی تورکیا مەکە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە ھەڵوێستێکدا بەرامبەر بە کەنەدا ڕایگەیاند: واز لە سیاسەتی «دوو فاقانە» بهێنێەو بۆ دژایەتی کردنی تورکیا مەکەوە ژێر کاریگەریی وڵاتانی دیکەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بەرامبەر بە دەوڵەتی کەنەدا رایگەیاندوە:لە کاتێکدا کە گەورەترین کارەساتی مرۆڤیی ئەم سەدەیە خەریکە لە یەمەن دا ڕوودەدات، کەچی دەوڵەتی کەنەدا بەردەوامە لە هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتانەی کە بژاردەی سەربازییان دژبە قەیرانی یەمەن بەکارهێناوە، تەنانەت لە راپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانیشدا رەخنە لەم فرۆشتنەی چەک گیراوە، بەڵام لەئێستادا کەنەدا رێگری لە هەناردەکردنی کەلوپەلی سەربازی بۆ وڵاتێکی ئەندام لە ناتۆ دەکات.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا جەختی لەوەش کردووەتەوە کە،حکومەتی ئانکارا، رێککەوتنی لەگەڵ هەموو ئەو وڵاتانە هەیە کە کەلوپەلی بۆ هەناردە دەکەن و بە وریاییەوە سەرجەم ئەرکەکانی سەرشانی خۆشی بەجێ هێناوە.

لە راگەیەندراوەکەدا داوا لە کەنەدا کراوە کە،واز لە سیاسەتی دوفاقانە بهێنێت و بۆ دژایەتیکردنی تورکیا نەکەوێتە ژێر کاریگەریی وڵاتانی دیکەوە.

«فرانسوا فیلیپ» وەزیری کاروباری دەرەوەی کەنەدا لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر ڕایگەیاندووە: هەموو جۆرە بازرگانی و هەناردەیەکمان لەگەڵ تورکیا هەڵپەساردووە، لە نێویشیاندا راگرتنی مۆڵەتی هەناردەکردنی چەک بۆ ئەو وڵاتە ئەوەش بەهۆی پێشێلکاریی مافی مرۆڤ لەلایەن ئەو وڵاتەوە.

ئەو بڕیارەی کەنەدا پاش ئەوە دێت کە لە ماوەی رابردودا لەو وڵاتە لە دژی هاوکارییە سەربازییەکانی کەنەدا بۆ تورکیا زنجیرەیەک ناڕەزایەتی و کەمپەین لەلایەن ڕەوەندی کوردی و ئازادیخوازان و ئەرمنیەکانی نیشتەجێی ئەو وڵاتە ئەنجام دران و خۆپیشاندەران بە دروشمی «پڕچەککردنی تورکیا بوەستێن» ناڕەزامەندیی خۆیانیان دەرخست.

سەرپەیڤ