تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 01:26 Asia/Tehran
  • چاووش ئوغلو: ئانکارا ئامادەی یارمەتی دانی باکووە لە ھەموو  بوارێکدا

«مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا کە سەردانی پێتەختی کۆماری ئازەربایجانی کردووە، ڕایگەیاند: ئەم سەردانە بە مەبەستی پیشاندانی داکۆکیی ئانکارا لە باکوو ئەنجامی گرتووەو وڵاتەکەی ئامادەی گەیاندنی یارمەتیی پێویست بە کۆماری ئازەربایجانە لە ھەموو بوارێکدا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی سێ شەممەی ئیرنا، «ئیلھام عەلی ئێف» لە دیداری  لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا وێڕای ئاماژە کردن بە گرینگایەتیی ئەو سەردانە بە نیشانەی داکۆکیی ئاشکرای ئانکارا لە کۆماری ئازەربایجانی زانی کە لە دۆخێکی ھێندەش ئاساندا بەسەر نایات.

ناوبراو وێڕای جەخت کردن لە سەر ئەمەی کە لەم ڕۆژانەدا بەردەوام پەیوەندی بە ھاوتا تورکیاییەکەیەوە دەکات، وتیشی: بەیاننامەکانی لێبڕاوانەی «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» ئەوەی دەرخست کە کۆماری ئازەربایجان تەنیا نییەو وڵاتێکی ھێزمەندی وەک تورکیای لە پشتە.

«عەلی ئێف» ھەروەھا سیاسەتەکانی تورکیای لە ناوچەی ڕۆژھەڵاتی ناڤین و قەوقازدا بە ئاشتیانە زانی و وتیشی: ئەم سیاسەتە لە ئێستادا دەرەنجامی ئەرێنیی ھەیە.

«چاووش ئوغلو»ش لە لێدوانێکدا وتی: ئەم گەشتەی بە مەبەستی  پیشاندانی داکۆکیی ئانکارا لە باکوو ئەنجامی داوەو ئانکارا ئامادەی گەیاندنی یارمەتیی پێویست بە کۆماری ئازەربایجانە لە ھەموو بوارێکدا.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە کۆماری ئازەربایجان لە ئێستادا بۆ ڕزگار کردنی سەرزەوینی خۆی لە قەرەباغ خەبات دەکات، وتیشی: گەیاندنی پەیامی خەباتی دادگەرانەی کۆماری ئازەربایجان بە خەڵکانی جیھان بە ئەرکی خۆمان دەزانین.

سەرپەیڤ