تشرینی یه‌که‌م 07, 2020 13:44 Asia/Tehran
  • گەشتی ئەردوغان بۆ قەتەرو کوێت

سەرۆک کۆماری تورکیا ئەمڕۆ چوارشەممە سەردانی وڵاتانی قەتەرو کوێت دەکات.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی تورکیا ڕایگەیاند: «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە وتووێژێکدا لەگەڵ «تەمیم بن حەممەد ئالی سانی» میری قەتەر، پەیوەندیی ستراتژی و ڕێگاکانی ھێزمەندکردن و ھاوکاریی ناوچەیی نێوان دوو وڵات تاوتوێ دەکەن.

سەرۆک کۆماری تورکیا جیا لە دیدار لەگەڵ میری قەتەر، بڕیارە لە موێتیش دا چاوی بە«نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح» میری تازەی کوێتیش بکەوێت.

سەرپەیڤ