تشرینی یه‌که‌م 13, 2020 18:22 Asia/Tehran
  • داخوازیی ئەردوغان لە ئەورووپا بۆ داکۆکی لە کۆماری ئازەربایجان

سەرۆک کۆماری تورکیا داوای لایەنگریی یەکێتیی ئەورووپا لە کۆماری ئازەربایجانی کرد لە شەڕی قەرەباغ دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی ئاران نیوزک «ڕەجەب تەیب ئەردوغان» لە وتووێژێکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ « چارڵزمیشێل» سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپا، وێڕای تۆمەتبار کردنی ئەرمینیا بە پەلاماردانی قەڵەمڕەوی کۆماری ئازەربایجان وتی: یەکێتیی ئەورووپا دەبێ ھەڵوێستێکی ڕێک و پێک لە بارەی سەروەریی خاکی ئەو وڵاتە بگرێتە بەر.

بەرلەمە «تویڤۆ کلارا» نوێنەری ێەکێتیی ئەورووپا بۆ کاروباری قەوقازی باشووری لە دانیشتنێکدا لە برۆکسێڵ، وێڕای بە دژوار زانینی چارەسەریی کێشەی قەرەباغ، لە سەر پێویستیی بەردەوام کرانی ھەوڵەکان بۆ چارەسەر بوونی ئاشتیانەی پرسی قەرەباغ پێی داگرتبوو.

بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتیی ئەورووپاش داوای ئاگربڕو ڕاگیردرانی پێکدادانەکانی نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجانی و ھەروەھا ئەنجام گرتنی دانوستانی کرد بەبێ ھیچ جۆرە مەرج دانانێک.

 ھەتا ئێستا ڕێکخراوەی نەتەوەکان و زۆرێک لە وڵاتان لەوانە کۆماری ئیسلامیی ئێران ھەوڵێکی زۆریان بۆ چەسپاندنی ئاگربڕ لە نێوان یەریڤان و باکو داوە.

سەرپەیڤ