تورکیا چونه‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی له ئه‌حمه‌د تورک قه‌ده‌غه کرد
دوای دادگایی کردنی له دادگای شاری مێردین، رێگای چونه ده‌ره‌وه‌ی وڵات له ئه‌حمه‌د تورک، سیاسه‌تمه‌داری کوردی تورکیا قه‌ده‌غه کرا و به‌و مه‌رجه ئازاد کرا که تورکیا جێنه‌هێڵێت.
ئەحمەد تورک هاوسەرۆکی شارەوانی مێردین-ه و پۆستەکەی لە لایەن حکومه‌ته‌وه لێ سەندراوەتەوە، ئه‌مڕۆش بە بڕیاری داواکاری گشیتی ئەنقەرەی پایته‌خت، بە مەبەستی لێپرسینەوە و وەرگرتنی وتە، بانگ کراوە بۆ دادگای مێردین.
به‌پێی ئاژانسی فورات نیوز، بە رێگای سیستمی دەنگ و رەنگ، وتە له ئەحمەد تورک لە بارەی بڵاوکردنەوەی بابەت و نوسین لە ناو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان وەرگیرا ، هاوکات له باره‌ی به‌شداریکردن له‌و وه‌فده‌ش پرسیاری لێ‌کرا که لە 20ی ئەیلولی 2014دا چووبووە کۆبانێ.
له وه‌ڵامی دادگای مێردین، ئەحمەد تورک وتی "ئەو تاوانانەی ئاڕاستەم کراون رەتدەکەمەوە"، دوای وەرگرتنی وتەکانیشی، لیژنەی دادوەرانی بە مەرجی ئه‌وه‌ی نه‌چێته ده‌ره‌وه‌ی تورکیا، ئەحمەد تورکی ئازاد کرد.