تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 11:37 Asia/Tehran
  • بانگەشەی میدیاکانی تورکیا لە بارەی ئامادە بوونی چەکدارانی پەکەکە لە شاری «شوشا»

میدیاکانی تورکیا بانگەشەی ئەوە دەکەن کە ئەرمینیا کۆمەڵێکی زۆر لە ئەندامانی پارتی کرێکارانی کو.ردستان (پەکەکە)ی ڕەوانەی شلری «شوشا» لە نزیکی قەرەباغ کردووە.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی «حەقایق»ی قەوقاز، بە پێی بانگەشەی میدیاکانی تورکیا، ئەرمینیا جلی سەربازیی تایبەتی لەشکریانی کۆماری ئازەربایجانی کردووەتە بەر چەکدارانی پارتی کرێکارانی کوردستان و لە شاری داگیرکراوی «شوشا»دا سەقامگیری کردوون.

بەرلەمە کۆمەڵێک لە لەشکریانی ئەرمەنی کە خۆیانیان ڕادەستی سوپای ئازەربایجان کردبوو، دانیان نا بوو بە ئامادە بوون و شەڕکردنی چەکدارانی پەکەکە شان بەشانی ھێزەکانی ئەرمینیا .

ئەرمینیا ھەتا ئێستا لە بەرامبەر ئەو بانگەشانەی تورکیا ھیچ بۆچوونێکی دەرنەبڕیوەو خۆی لە قەرەی پشتڕاست کردنەوەو یان بەدرۆخستنەوەشی نەداوە.

سەرپەیڤ