تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 14:32 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی ئیسرائیل لەگەڵ بانگێشتنەکەی تورکیا بۆ بایکۆت کردنی کەل و پەلی چێکراوی فەرەنسا

وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ڕژێمی زایونی ڕایگەیاند: ھاوڕەوت نابێ لەگەڵ بانگێشتنەکەی سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ بایکۆتکردنی کەل و پەلی فەرەنسی .

«ڕەجەب تەیب ئەردوغان» سەرۆک کۆماری تورکیا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو، دوای بڵاوکرانەوەی کاریکاتێرە پڕلەسوکایەتییەگان بەرامبەر بە پێغەمبەری سەردار(ص) لە فەرەنسا، «ئێمانۆئۆل مەکرۆن»ی سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتەی بەتوندی دایە بەر ڕەخنەو داوای بایکۆتکرانی کەل و پەلی فەرەنسای کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی ھەواڵدەریی فەرەنسا، وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایونی ڕۆژی سێ شەممە بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیەک، ھەڵسەنگاندنی سیاسەتەکانی فەرەنسا دژی توندئاژۆیی ئیسلامیی لەگەڵ سیاسەتەکانی نازییەکان دژی یەھودییەکانی لە شەڕی دووھەمی جیھانی بە نادروست زانی.

وەزارەتی دەرەوەی ڕژێمی زایونی ھەروەھا بانگەشەی کرد کە بایکۆتی کەل و پەلی فەرەنسی بە واتای کەڵکاژۆیی سیاسیی توندئاژۆیانە لە پرسی ئازادیی ڕادەربڕین زانی.

سەرپەیڤ