تشرینی یه‌که‌م 27, 2020 22:32 Asia/Tehran
  • لە تورکیا سەرۆک شارەوانییەکی کوردی دیکە سزای زیندانی بۆ دەرکرا

لقی «سێرت»ی دادگای سزا قورسەکانی تورکیا سزای زیندانیکردنی بۆ سەرۆکی پێشووی شارەوانیی «سێرت» ده‌رکرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی ئاسمانیی سەحەر بە گێڕانەوە لە میدیاکانی ھەرێمی کوردستان، لقی «سێرت»ی دادگای سزا قورسەکانی تورکیا بە تۆمەتێکی ساختە سزای زیندانی بۆ سەرۆکی پێشووی شارەوانیی «سێرت» ده‌رکرد.

دادگای سزا قورسەکانی «سێرت» له‌بڕیاره‌که‌یدا سزای١٠ساڵ و ١٠ مانگ زیندانیکردنی بۆ «تونجەر باقڕخان»  سەرۆکی پێشووی شارەوانیی «سێرت» به‌تۆمه‌تی پڕوپاگەندە بۆ پارتی کرێکارانی کوردستان «پەکەکە» ده‌رکردووە.

«تونجەر باقڕخان» له‌ڕێگه‌ی پارێزه‌ره‌که‌یه‌وه‌ تۆمه‌ته‌که‌ی دادگای سزا قورسەکانی «سێرت»ی ڕه‌تکردووەته‌وه‌ و له‌تویتێکدا نووسیویەتی: وڵات بە ئێمە و بۆچوونەکانمان ناڕوخێت، بەڵکو بە نادادپەروەریی ئێوه‌ دەڕوخێت. 

«تونجەر باقڕخان» پێشتریش له‌ساڵی  ٢٠١٨ دا بە تۆمەتی ئەندام بوون لە رێکخراوێکی چەکداری سزای ٨ ساڵ و ٩ مانگی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابوو.

سەرپەیڤ