تشرینی یه‌که‌م 30, 2020 12:42 Asia/Tehran
  • یەکێتیی ئەورووپا ھەڕەشەی بایکۆتی ئابووری لە تورکیا دەکات

کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا وێڕی ھەڕەشەی بایکۆت کردنی ئابووری لە تورکیا، ھەنگاوەکانی ئەم دواییەی تورکیا لە دەریای ناوەڕاستیان ئیدانە کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کەناڵی سکانی نیوزی عەرەبی، «ئۆرزولا فۆن دێر لاین» سەرۆکی لێژنەی ئەورووپا دوای بەرپاکرانی کۆبوونەوەی کاربەدەستانی یەکێتیی ئەورووپا لە ڕێگای ڤیدیۆکۆنفرانسەوە، ھەڕەشەی کرد: ئەگەر بێتو ئانکارا لە سەر کردەوە نایاساییەکانی لە دەریای ناوەڕاست دا بەردەوام بێت، ئەم یەکێتییە تەواوی کەرەستەو مسۆگەراتی خۆی لەم بوارەدا بەکار دێنێ.

«فۆن دێر لاین» وتووشیەتی: ئەم لێژنەیە بایکۆتی ئابووریی بۆ تورکیا لە بەر چاو گرتووە کە بۆی ھەیە بەزووترین کات بیباتە واری جێبەجێ کردنەوە.

«شارڵ میشێل» سەرۆکی ئەنجومەنی ئەورووپاش دوای بەڕێوە چوونی ئەو کۆبوونەوەیە جەختی کرد: تورکیا تەنانەت ھەنگاوێکی ئەرێنیشی ھەڵنەگرتووە.

کاربەدەستانی ئەورووپا وتەوکردارەکانی ئانتریک کارانەی تورکیا لە دەریای ناوەڕاشت بە جێگای قەبووڵ نازانن.

سەرپەیڤ