تشرینی یه‌که‌م 31, 2020 09:00 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی عێراقچی لەگەڵ جێگری وەزیری دەرەوەی تورکیا

سەید عەباس عراقچی نێردەی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران شەوی هەینی لەگەڵ سادات ئونال جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا دیدارو گفتوگۆی کرد.

 

 

سەید عەباس عراقچی نێردەی تایبەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ چارە سەرکردنی کێشەی قەرەباغ ، دوای وتووێژ لەگەڵ کاربەدەستانی  وڵاتانی ئازەربایجان، ڕووسیا وئەرمینیا ، شەوی هەینی دوای گەیشتە ئانکارا لەگەڵ جێگری وەزیری کاروباری دەرەوەی تورکیا ، دیدار ولەبارەی کێشەی قەرەباغ وتووێژی کرد.

سەفەری ناوچەیی سەید عەباس عێراقچی نێردەی تایبەتی کۆماری ئسیلامی ئێران بۆ بەرەوپێشبردنی دەسپێشخەری ئێران لە چارەسەرکرانی ئاشتیانەی کێشەی قەرەباغ لە ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو لە باکۆ دەسپێکرا وپاشان لە ڕۆژانی پێنجشەممە وهەینی بە راوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستانی مسکۆ ، ئیرەوان ، بەردەوام کرا.

عێراقچی دوای ڕاوێژکاری لەگەڵ کاربەدەستانی مسکۆ وئیرەوان، شەوی هەینی گەیشتە ئانکارای پێتەختی تورکیا.

سەرپەیڤ