تشرینی دووه‌م 11, 2020 10:48 Asia/Tehran
  • سەرۆک کۆمارانی تورکیاو ڕووسیا لە بارەی «قەرەباغ»ەوە پێکەوە وتوێژیان کرد

ڕەجەب تەیب ئەردوغان سەرۆک کۆماری تورکیا شەوی چوارشەممە لەگەڵ «ڤلادیمیر پوتین» سەرۆک کۆماری ڕووسیا لە بارەی گۆڕانکارییەکانی «قەرەباغ»ەوە پێکەوە قسەیان کرد.

ھەواڵدەریی ئاناتۆلیی تورکیا وای بڵاو کردووەتەوە کە ئەردوغان لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا لە دامەزرانی ئاگربڕ لە نێوان کۆماری ئازەرڕبایجان و ئەرمینیا لە «قەرەباغ» پێشوازیی کردووەو وتوویەتی کە، ئەم ڕێککەوتنە ھەنگاوێکی دروستە لە ئاراستەی چارەسەریی ھەمیشەیی کێشەی «قەرەباغ».

سەرۆک کۆماری تورکیا وتوویەتی: ئەوەی لەم ڕێککەوتنەدا گرینگە، ئەرکمەند کرانی ئەرمینیا بەو ئاگربڕەو تەواوی ئەو بڕگانەیە کە لە بەیاننامەی ھاوبەش دا ئاماژەی پێکراوە.

کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا و ڕووسیا سەرلەبەیانیی ڕۆژی سێ شەممە ڕێککەوتنی ئاگربڕ لە ناوچەی «قەرەباغ»ی کوێستانییان ڕاگەیاند.

سەرپەیڤ