تشرینی دووه‌م 11, 2020 20:55 Asia/Tehran
  • دیداری کاربەدەستانی باڵای تورکیا لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان

شاندێکی سەربازی_ئاسایشتیی تورکیا لە دیدار لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئازەربایجان شێوازی چۆنیەتیی ڕاپەڕێندرانی ناوەڕۆکی ڕێککەوتنی ئاگربڕی ناوچەی «قەرەباغ»یان تاوتوێ کرد.

بە پێی ڕاگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک کۆمارەتیی ئازەربایجان، «ئیلھام عەلی ئۆف» سەرۆک کۆماری ئەم وڵاتە لە دیدالر لەگەڵ «مەولوود چاووش ئوغلو»،« خلوسی ئاکار»و «ھاکان فیدان» وەزیرانی دەرەوەو بەرەڤانی و  سەرۆک ڕێکخراوەی ھەواڵگریی تورکیل«میت» وتی: ناوەندێکی کۆنترۆڵی ھاوبەش لە نێوان ڕووسیاو تورکیا لە ناوچەی «قەرەباغ» پێک دێت کە دیارە ئەمەش ھەنگاوێکی گرینگە.

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان وێڕای ئاماژە کردن بە وتووێژێ تەلەفۆنی لەگەڵ ئەردوغانی ھاوتای تورکیایی خۆی وتیشی: ئەوەی وا دەبێ لە داھاتوودا ئەنجام بگرێت،پێکەوە شییان کردەوە.

«ئیلھام عەلی ئۆف»وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە خشتەی زەمەنیی کشانەوەی ھێزەکانی ئەرمینیا لە سەرزەوییە داگیرکراوەکانی کۆماری ئازەربایجان دیادی کراوە و دەبێ ھەتا کۆتایی ئەم مانگە لە تەواوی ئەو سەرزەوینانەی داگیریان کردووە بچنە دەرەوە، وتیشی: ھەر بۆیە پێکھێنانی ھەرچی خێراتری ناوەندی کۆنترۆڵ گرینگایەتییەکی تایبەتیی ھەیە.

سەرپەیڤ