تشرینی دووه‌م 12, 2020 03:28 Asia/Tehran
  • نەیارەتیی نەمسا لەگەڵ ئەندامەنیی تورکیا لە یەکێتیی ئەورووپا

وەزیری کاروباری دەرەوەی نەمسا پێی داگرت: تورکیا بۆ پەیوەست بوون بە یەکێتیی ئەورووپاو بەرەوپێشچوون لە دانوستانی تایبەتیی ئەندامەتی لەم یەکێتییەدا، دەبێ ٣٠ ساڵی دیکە ڕاوەستێت.

«ئلێکساندێر شالێنبێرگ» وەزیری دەرەوەی نەمسا، لە وتووێژێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی ئاڵمانیایی «دی ڤۆڵت» وتی: تورکیا بە سەرنجدانی ھەل و مەرجە نێوخۆییەکەی لە پێوەرەکانی یەکێتیی ئەورووپا دوورکەوتووەتەوەو مەرجی ئەندامەتی لەم یەکێتییەی لەوانە ڕەچاوکردنی مافی مرۆڤ و بنەمای سەروەریی یاسای لە ماوەی ساڵانی ئەم دواییە پێشێل کردووە.

«شالێنبێرگ» وێڕای ئاماژە کردن بە بەردەوامیی ڕەوتی دوور کەوتنەوەی ئانکارا لە یەکێتیی ئەورووپا، پێی داگرت: تورکیا ھەتا سی ساڵی دیکەش ناتوانێ ببێتە ئەئدامی یەکێتیی ئەورووپاو دەبێ دانوستانی پەیوەست بوونی ئەم وڵاتە بە یەکێتیی ئەورووپا بە تەواوی کۆتایی پێ بھێندرێت.

تورکیا لە ساڵی ١٩٩٩وە ھەوڵی ئەندامەتی لە یەکێتیی ئەورووپا دەدات و گەچی سیاسەتە نێوخۆیی و دەرەوەییەکانی ئەم وڵاتە بووەتە ھۆی ئەوەی کە ئەندامانی ئەم یەکێتییە لەگەڵ بە ئەندام بوونی ئانکارا نەیار بن.

سەرپەیڤ