تشرینی دووه‌م 13, 2020 07:13 Asia/Tehran
  • وشداری دانی تورکیا بە ئەرمینیا

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لە بارەی پێشێلکرانی ڕێککەوتننامەی تازەی ئاشتی لەگەڵ کۆماری ئازەربایجان لە بارەی کێشەی قەرەباغەوە وشداریی دا.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕۆژی پێنج شەممەی ھەواڵدەریی شەفەقنا، «مەولوود چاووش ئوغلو» وەزیری دەرەوەی تورکیا لە دانیشتنێکدا لە باکووی پێتەختی کۆماری ئازەربایجان وتی: ڕێککەوتننامەی ئاگربڕ لە ناوچەی قەرەباغ بە واژۆی سەرۆک وەزیرانی ئەرمینیا ئەنجامی گرتووەو ئەگەر بێتو ئاگربڕەکە پێشێل بکرێت تاوانێکی قورس دێتە ئەژمار.

چاووش ئوغلو وتیشی: وتەکانی دوژمنکارانەو داکۆکیی فەرەنسا لە ئەرمینیا دوای ڕێککەوتتنامەی ئاگربڕ لە ناوچەی قەرەباغ لە نێوان ئەرمینیاو کۆماری ئازەربایجان ڕەبێتە ھۆی لاواز بوونی ئاشتی.

چاووش ئوغلو بە دەربڕینی ئەمەی کە تورکیاو ڕووسیا لە بارەی پێکھاتنی ناوەندی چاودێریی ھاوبەش ڕێککەوتوون، وتیشی: بەڵگەی یەکجاریی ئەم ڕێککەوتنە لە نێوان «خلوسی ئاکار» وەزیری بەرەڤانیی تورکیاو «سێرگێئی شۆیگۆ» وەزیری بەرەڤانیی ڕووسیا واژۆ کراوەو ئێمە ئەو ڕۆڵەمان لە لا گرینگە کە ڕووسیا لە ڕێککەوتنەکەدا دەیگێڕێت.

وەزیری دەرەوەی تورکیا جەختیشی کرد کە تورکیا لە کۆماری ئازەربایجان ھەرجۆرێکی پێ خۆش بێت بەرەڤانی دەکات.

سەرپەیڤ